سه‌رۆك كۆماری عێراق: جیابوونه‌وه ناده‌ستوورییه
فوئاد مه‌عسوم: هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاووڵاتیان و په‌نابردن بۆ وڵاتان مه‌ترسیداره

K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحرة" رایگه‌یاندووه: "ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌ستوورییه، به‌ڵام جیابوونه‌وه ده‌ستووری نییه".
سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌وانی له ژێر رێنمایی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نییه و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ده‌روازه سنووورییهكانن، سه‌ر به وه‌زاره‌ته پهیوهندارهكانن و مووچه‌كانیان له حكومه‌تی ئیتیحادی وه‌رده‌گرن، نه‌ك شوێنیكی دیكه".
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌وه‌ی سزای خه‌ڵكی كوردستان بدات، سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت: "كارێكی هه‌ڵه‌یه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاووڵاتیانی ناو وڵاته‌كه‌ت، په‌نا بۆ وڵاتانی دراوسێ ببرێت، پێموایه په‌نابردن بۆ وڵاتانی دیكه كارێكی مه‌ترسیداره".