عەبادی بە داواكەی فەرەنسا قایل دەبێت

لەسەر داوای ماكرۆن دەگاتە پاریس

K24 - ھەولێر

عەبادی رەزامەندی لەسەر نێوەندگیری فەرەنسا بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕیوە و بەمنزیكانە سەردانی پاریس دەكات.

نووسینگەی عەبادی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی، بە نێوەندگیری ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا قایل بوو بڕیارە 5 ئۆكتۆبەر سەردانی پاریس بكات.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی دیكە، فەرەنسا داوەتنامەی ئاراستەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستایش كردووە، بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لەگەڵ عەبادی.

دوێنێ، کۆشکی ئیلیزی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە خۆی لە هەڕەشەکان و خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەدوور بگرێت و داواشی لە عەبادی کردووە دان بە مافی گەلی کورد دابنێت.

Fly Erbil Advertisment