مه‌ولود باوه موراد: قبوڵى يه‌ك كه‌سى حكومه‌تى عێراق ناكه‌ين بێته فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان
بڕيارى راگرتنى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هه‌رێم بڕيارێكى سياسييه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌ولود باوه موراد، له وتارێكدا كه له به‌رده‌م په‌رله‌مان پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، بڕيارى راگرتنى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هه‌رێم بڕيارێكى سياسييه.
ئه‌مڕۆ مه‌ولود باوه موراد بۆ خستنه‌ڕووى پرسى داخستنى ئاسمانى فڕۆكه‌وانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد.
گوتيشى: حكومه‌تى عێراق له هيچ كه‌رت و بوارێكدا نهيدهتوانى بڕيار به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێت، ته‌نيا له رێگه‌ى داخستنى ئاسمانى هه‌رێمه‌وه نه‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر ئاسمان و هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كاندا هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رجه‌م گه‌شته فڕۆكهوانييهكانى هه‌رێم به رێنمايى و چاوساغى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى فڕۆكه‌وانى عێراق ئه‌نجامدراوون.
روونيشيكرده‌وه، بڕياره‌كه سياسييه و په‌يوه‌ندى نييه به داواكارى ياساييه‌وه و حكومه‌تى عێراق وه‌ك سزايهك له دژى خه‌ڵكى كوردستان به‌كاريهێناوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵى ئهوهدهدهين به گفتوگۆ بگه‌ينه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌يه و داواشمان كردووه، داواى راده‌ستكردنى فڕۆكه‌خانه‌كانمان بۆ روونبكرێته‌وه، چونكه فڕۆكه‌خانه دامهزراوهيه و روون نييه ئه‌وان چۆن ده‌يانه‌وێت كار بۆ جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه‌يان بكه‌ن.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵى هاتنى هيچ كه‌سێك ناكه‌ين بێنه فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ئێمه ئيراده‌ى خۆمان راده‌ستى ئه‌وان ناكه‌ين به هيچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان.