حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تا دابه‌شكردنی سعوودیه درێژده‌بێته‌وه
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا: مادام ئیسرائیل له‌گه‌ڵیه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش پاڵپشتی ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند: "پاڵپشتیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌ره‌تای پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌یه و ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش ده‌گاته شانشینی سعوودیه".
له میانی وتاریكدا كه به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری عاشوورا پێشكه‌شیكرد گووتی: "ده‌مه‌وێت به هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بڵێم كه پاڵپشتی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌ونه به‌ر دابه‌شكردن، ده‌مه‌وێت زۆر راشكاوبم و بهئارشكرا هه‌ڵوێستی جیاوازی خۆم رابگه‌یه‌نم، هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن ده‌ڵێن سعوودیه له ژێره‌وه پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، هه‌ر چه‌نده هه‌ڵوێستی ئاشكرایان جیاوازه، هه‌ر چۆنیك بێت ده‌مه‌وێت به ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه بڵێم "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌یه و ئه‌و دابه‌شكارییه ده‌گاته سعوودیه‌ش".
هه‌روه‌ها گووتی: "له كاتیكدا ئیسرائیل له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت، ئه‌وه له ژێره‌وه كه‌سانی دیكه‌ش هه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، نابێت باوه‌ڕ به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بكرێت، له‌وێش پاڵپشتی ده‌ستیپێكردووه، دوێنێ سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس داوای له وڵاته‌كه‌ی كرد پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی بكات، سبه‌ینێ له بریتانیاش ده‌نگی له‌و شێوه‌یه ده‌بیستین، له ئه‌وروپا ده‌نگ به‌رزبووه‌ته‌وه‌و خه‌ریكه تۆپه‌كه گه‌وره ده‌بێت، بۆیه ئێستا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیارییه‌تی كورد و گه‌لی عێراق و وڵاته په‌یوه‌ندداره‌كانی ناوچه‌كه و گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه به‌ره‌و رووی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه بوه‌ستنه‌وه، چونكه دابه‌شكردن زیان به هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت".