"نابێت وڵاته زلهێزه‌كان له داننان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوو دڵبن"
رۆژنامه‌ی ئۆزێرڤهر: هه‌وڵه‌كانی عێراق و توركیا و ئێران بۆ ئابڵۆقه‌دانی كوردستان هه‌ڵوێستێكی مه‌ترسیداره
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ری بریتانی، سه‌روتاره‌كه‌ی له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نوسیووه‌و ده‌ڵێت: "خواستی كورد بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌ستوه‌ردانی هیزه ده‌ره‌كییه‌كان و پرۆژه‌یه‌كه ناكرێت خۆی لێ لادرێت".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "لێكدانه‌وه جیۆسیاسییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ترسی خراپبوونی ره‌وشی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وایكردووه هێزه گه‌وره‌كان دوو دڵبن له داننان به ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونكه كورد وه‌ك گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، خاوه‌نی ناسنامه و زمان و فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی خۆیانن و مافی خۆیانه چاره‌نووسی خۆیان دیاریبكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئۆبزیۆڤهر ده‌ڵێت "له‌سه‌ر هێزه گه‌وره‌كان پێویسته پیرۆزبایی له‌و هه‌نگاوه دیموكراسییه بكه‌ن، نه‌ك نهیاربن له‌گه‌ڵی".
هه‌روه‌ها رۆژنامه بریتانییه‌كه ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت ده‌رباره‌ی ریفراندۆم و هه‌وڵه‌كانی عێراق و توركیا و ئێران بۆ ئابڵۆقه‌دانی كوردستان، به هه‌ڵوێستێكی مه‌ترسیدار ناوده‌بات".