ناحیه‌ی ره‌شاد كۆنترۆڵكرا

هێزه‌كانی عێراق له‌ حه‌ویجه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

هادی عامری ئه‌مینداری گشتی ریكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێی ره‌شادی له‌ نزیك شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ راگه‌یاند.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2-10-2017 هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ سەر ناحیەی رەشاد دەستپێکرد، توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێته‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە رایگەیاند: "هێزەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی رەشاد و گوندەکانی دەوروبەری لە چەندین قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان دەستپێکردووه، به‌ڵام تا ئێستا له‌ لایه‌ن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە هه‌واڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی عێراق بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە لە پێشڕەویدان.

لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە هێزەکانی عێراق 25 گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment