به وێنه و ڤيديۆ.. قهسابخانهكهى لاس ڤێگاس ببينه
50 كهس كوژران و 200ى ديكه بريندار بوون

K24 – ههولێر:
له كاتى بهڕێوهچوونى ئاههنگێكى گۆرانى و موزيكدا كهسێك دهستڕێژى گولهى له ئامادهبووانى ئاههنگهكه كرد و بهو هۆيهوه 50 كهس كوژران و 200ى ديكه بريندار بوون.
رووداوهكه له شارى لاس ڤێگاسى ئهمريكا روويدا و پۆلیسی ئەمریکا رايگهياند، هێرشبەرەکە کوژراوە و خەڵکی شاری نیڤادایە و هاووڵاتييهكى ئهمريكاييه.
لاس ڤێگاس ئەو شارەی ویلایەتی نیڤادا کە هەرگیز ناخەوێ ئەمجارە رووبەڕووی چەند هێرشێکی چەکداری بووەوە، سەرەتا هێرشکرایە سەر ئامادەبوانی کۆنسێرتێک و ژمارەیەکی زۆر بوونە قوربانی، وەک ئامادەبوانی کۆنسێرتەکەش دەڵێن هێرشەكه بۆ ئەوان وەک شۆکێک بووە و تا ساتی هەڵهاتنی گۆرانیبێژەکەش باوەڕیان نەکردووە.
یهكێك له شایهتحاڵهكان دهڵێت: "ئێمە لە فێستیڤاڵی رۆوت91 بووین دەنگی تەقە هات بەڵام باوەڕمان نەکرد تا ئەوساتەی گۆرانیبێژ جەیسن ئەڵدن ستەیجی گۆرانیگوتنی بەجێهێشت، ئەو شەش جار دەستڕێژی کرد ئینجا خەڵک بەشێکیان هەڵاتن و بەشێکیان خۆیان دانەواند، ئەو کاتە گوێم لێبوو هەندێ شوشە شکان کە بوتڵ بوون زۆر سەیر بوو لە سەرەتا وامان زانی یاری ئاگرینە".
بەگوێرەی وتەی شاهێدحاڵەکان تەقەکەرەکە چەکی ئۆتۆماتیکی پێبووە و دوای تەقەکردن لە کۆنسێرتەکەش دەنگی تەقە لە قومارخانەیەکی نزیک لە شوێنی رووداوەکە بیسترا کە تا ئێستا ئاکامەکەی نەزانراوە و پۆلیسی لاس ڤێگاسیش داوای لە هاووڵاتیان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئەمە جیا لە داخستنی فڕۆکەخانەی شارەکە کە یەکێکە لە گرینگترین فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا.
ئەمە یەکەمجار نییە کە هێرشی لەو جۆرە دەکرێ پێشتریش لە شاری مانچێستەری بریتانیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە کۆنسێرتێکی ئاریانا گراندی گۆرانیبێژدا روویدا ژمارەیەکی زۆر کەس بوونە قوربانی.
— KingLurch (@austinnolson) ٢ أكتوبر، ٢٠١٧
VIDEO: FOX5 viewer Jorge Lozano caught video while the shooting was happening on the #LasVegasStrip tonight > https://t.co/fTeJAFXT1N pic.twitter.com/QeNSTLT6kO
— FOX5 Las Vegas (@FOX5Vegas) ٢ أكتوبر، ٢٠١٧
Final dispatch of the night following a mass shooting leaving over 50 dead and 200 injured in Las Vegas #RJnow pic.twitter.com/CXeYLNWYXK
— Chase Stevens (@CSStevensphoto) ٢ أكتوبر، ٢٠١٧
More scenes from tonight's shooting in Vegas. Go to https://t.co/LYXSEu1aL8 to get the latest news and updates. #RJnow pic.twitter.com/arvyCPAVWD
— David Guzman (@davidguzman1985) ٢ أكتوبر، ٢٠١٧
Images from the lockdown at Tropicana during the active shooter situation on the Las Vegas Strip #RJnow pic.twitter.com/gho9mIBToX
— Chase Stevens (@CSStevensphoto) ٢ أكتوبر، ٢٠١٧
Images from the active shooter scene so far around Tropicana and Las Vegas Boulevard #RJnow pic.twitter.com/5QWavyO3lF
— Chase Stevens (@CSStevensphoto) ٢ أكتوبر، ٢٠١٧