ئه‌زهه‌ر دژى ريفراندۆمى كوردستانه و ده‌ڵێت: قه‌واره‌ى زايۆنى له پشت داواكارى جيابوونه‌وه‌ى كورده
ئه‌زهه‌ر چه‌ند مه‌ترێك له باڵيۆزخانه‌ى ئيسرائيله‌وه دووره‌وه ره‌خنه‌ى له هه‌ڵكردنى ئاڵاى ئيسرائيل گرتووه له ئاهه‌نگه‌كانى ريفراندۆمدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌زهه‌ر له پاڵ باڵيۆزخانه‌ى ئيسرائيلدا له قاهيره به‌ياننامه‌يه‌كى له دژى خواستى سه‌ربه‌خۆى گه‌لى كوردستان ده‌ركردووه و تێيدا داواى سه‌ربه‌خۆيى كورد ره‌تده‌كاته‌وه به پاساوى ئه‌وه‌ى ئاڵاى ئيسرائيل هه‌ڵكراوه و گوايه ده‌ستى نهێنى له پشت په‌رده‌وه كار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا ئه‌زهه‌ر كه به ناوه‌ندێكى ديارى سوننه له جيهانى ئيسلامى هه‌ژمار ده‌كرێت، هاتووه: ئه‌زهه‌ر ئه‌و داواكارييانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له باكوورى عێراق باس له جيابوونه‌وه ده‌كه‌ن و سووربوونى خۆى له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى عێراق دووپاتده‌كاته‌وه و ته‌ئكيديش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بانگه‌وازى جيابوونه‌وه و دابه‌شكارى و ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ جيابوونه‌وه له ئاستى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى ره‌تكراوه‌يه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌زهه‌ر وايده‌بينێت، كه بانگه‌شه‌ى زياتر دابه‌شبوون و پارچه‌كردنى ئومه‌تى عه‌ره‌بى جێبه‌جێكردنى پيلانگێڕييه‌كانى ئيستعماره بۆ دابه‌شكردنى وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفى و ره‌گه‌زى و ئه‌زهه‌ر په‌ژاره و نيگه‌رانى خۆيشى ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌و وێنانه‌ى كه له ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و تێيدا ئاڵاى قه‌واره‌ى زايۆنى به‌رزكراوه‌ته‌وه و به‌شدارى پێكراوه له ئاهه‌نگه‌كانى جيابوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستييه چه‌سپاوه دووپاتده‌كاته‌وه كه ده‌ستى نهێنى له پشت ئه‌و پرۆژه‌ى جيابوونه‌وه‌يه.
ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌ى ئه‌زهه‌ر له كاتێكدايه، كه ميسر ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه گه‌مارۆى خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ى فه‌له‌ستين و له رووى سياسيشه‌وه له ساڵى 1978، به واژووى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و كاته‌ى ميسر ئه‌نوه‌ر سادات، رێككه‌وتنى كامب دێڤيدى بۆ ئاشتى و ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و دان نان به‌و وڵاته واژوو كردووه و له رووى ئابوورى و سياسى و بازرگانى و وزه‌وه هه‌ردوو وڵات چه‌ندين رێككه‌وتنى ستراتيژى و جۆراوجۆريان هه‌يه به تايبه‌تى رێككه‌وتنى تايبه‌ت به غازى سرووشتى ئيسرائيل. هه‌روه‌ها له رووى ئه‌منى و سه‌ربازييه‌وه، هه‌ماهه‌نگى پته‌و له نێوان ده‌زگا ئه‌منييه‌كان و سوپاى ميسر له لايه‌ك و سوپا و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئه‌و وڵاته هه‌ن.
ئاماژه‌كردن بۆ هه‌ڵكردنى ئاڵاى ئيسرائيل له لايه‌ن چالاكانى كورده‌وه له ميانى ئاهه‌نگه‌كانى پشتيوانى بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، له كاتێكدايه له دوورى چه‌ند مه‌ترێكه‌وه له ناوه‌ندى ئه‌زهه‌ر ئاڵاى ئيسرائيل به ئاسمانى قاهيره‌وه ده‌شه‌كێته‌وه و باڵيۆزخانه‌ى ئيسرائيل به ره‌سمى له‌و وڵاته كراوه‌ته‌وه.
به‌ياننامه‌كه‌ى زانكۆى ئه‌زهه‌ر دواى ئه‌وه‌ش دێت، كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌زگا و دامه‌زراوه ئاينييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندين جار ميواندارى شاندى ئه‌وانيان كردووه و لێره‌شه‌وه شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌زهه‌رى كردووه و هاوكات كونسوڵخانه‌ى ميسر له هه‌ولێرى پايته‌خت هه‌يه و ساڵانه‌ش ميسر به‌شدارى له پيشانگه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى كوردستان ده‌كات.