هه‌واڵی كۆچی دوایی تاڵه‌بانی ره‌تده‌كرێته‌وه
"ته‌ندرووستی جێگیره"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌واڵی كۆچی دوایی تاڵه‌بانی ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه كه "ته‌ندرووستی جێگیره"
ئه‌مڕۆ چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی بڵاویانكرده‌وه كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردووه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به میدیاكانی عێراقی گوتووه: " مام جه‌لال له ژیاندا ماوه‌و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كۆچی دوایی ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
بڕیاره یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌ك بڵاوكرانه‌وه روونكردنه‌وه‌یك بڵاوبكاته‌وه.