مالیكی پۆستێكی نوێ وه‌رده‌گرێ
"به‌هۆی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسایه له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كاندا"

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ڵبژارد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی عێراق، ئه‌حمه‌د ئه‌لكنانی گوتوویه‌تی: "هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بووه له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌نجامدراوه".
پێشتر له 12/4/2017 عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی پێشووی هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوایكرد كه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بكرێت، پاش ئه‌وه‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیشی راگه‌یاند ده‌بوو سه‌رۆكێكی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیاریبكرێت.