ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌یهێشت په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بچنه هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق داوای داگیركردنی كوردستان ده‌كات
په‌رله‌مانتارانی كورد به جوداخواز ناوده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق كه دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رگای له ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده‌كان گرتبوو و نه‌یده‌هیشت بچنه ژووره، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات كوردستان داگیر بكات.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق كه به كه‌سیكی شۆڤێنی ناوده‌برێت و پێشتر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كورد و فراكسیۆنه‌كانی دیكه كێشه درووستكردووه‌و له ناو په‌رله‌مان ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ده‌بێت حكومه‌ت سه‌رجه‌م توانا و داهاته‌كانی بخاته خزمه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی "باكووری عێراق" و بیخاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی".
پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له 25/9/2017 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له بری ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ده‌ستپێكردنی دانووستان و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بووه‌ته مینبه‌رێك بۆ ده‌ركردنی رێنمایی و بڕیار دژی كوردستان و یه‌كگرتنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن.