باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم ئاشكرا ده‌كات
دوای 9 رۆژ له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه

K24 - هه‌ولێر:
فومیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له به‌غدا، دوای نزیكه‌ی 10 رۆژ له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان باڵیۆزی ژاپۆن رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جددی له نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و حكوومه‌تی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
فومیۆ ئیوای، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه نه‌كردووه، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری ریفراندۆم ده‌كات یان به‌رهه‌ڵستی پرۆسه‌كه‌یه، ته‌نها رایگه‌یاندووه، عێراق له قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و جددیدایه و چه‌ندین ئاسته‌نگی له به‌رده‌مه.
رۆژی 25ی ئه‌یلوولی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و زیاتر له 92%ی به‌شداربووانی ریفراندۆمه‌كه به به‌ڵێ ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.