ئێران و توركیا له دژی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك
خامه‌نه‌یی تا ئێستاش پێیوایه ئەمریکا و هێزه بیانییەکان دەیانەوێت ئیسرائیلی نوێ لە ناوچەکە درووست بکەن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ردۆغان و رۆحانی، بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه 25ی ئه‌یلوولی رابردوو ئه‌نجام درا، جگه له دووپاتكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی پێشوویان كه ره‌تكردنه‌وه بوو، له دژی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته تاران و له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێكرا، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، چوار یادداشتنامەی لێک تێگەیشتن لە بوارەکانی بانک، گومرگ، راگەیاندن و ئەرشیڤ لە نێوان دوو وڵات‌دا واژۆ کرا و هەردوو لاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا جەختیان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا کردەوە.
دوو رۆژ پێش ئه‌ردۆغانیش، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا چووبووە تاران. ئه‌ردۆغان جگە لە دانیشتنی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ستراتێژیی هاوبەشی دوو وڵاتیشدا بەشدار بوو.
وەک دەگوترێ پرسی کورد لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی دوو وڵات بووە و کۆبوونەوەکانی هەر دوو لاش بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بووە بۆ پێش‌گرتن لە دەسکەوتەکانی کورد لەو دوو بەشەی کوردستان.
ئەگەرچی رووخساری گرژ و تووڕەی هەردووک سەرۆک کۆمار لە کاتی کۆنفرانسە میدیاییەکەیاندا زیاتر پێشاندەری ئەوە بوون، ئەگەرچی بە زمان جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەنەوە، بەڵام بە کردەوە لەسەر تەوەرە سەره‌کییەکان نەیانتوانیوە بە رێککەوتنێکی ئەوتۆ بگەن.
حەسەن رۆحانی گوتی: "دوو وڵات قووڵ بوونەوەی ناکۆکییە نەتەوەیی و ئاینییەکان کە لە لایەن پیلان داڕێژەران و بێگانەکانەوە بۆ ناوچەکەی ئێمە پلانی بۆ دانراوە و هەروەها جوداییخوازی لە ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکەین. لە روانگەی ئەو دوو وڵاتەوە عێراق وڵاتێکی یەکپارچەیە، سووریا وڵاتێکی یەکپارچەیە و ئێمە گۆڕانی سنوورە جوگرافییەکان بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکەین".
سەرۆکی تورکیاش جارێکی دیکە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە ناشەرعی و نایاسایی ناوبرد و گوتیشی: "ئەمە پیلانی مووسادی ئیسرائیلە و ئێمە پێشتریش جەختمان کردبووەوە کە ریفراندۆمی نایاسایی کە لە لایەن هەرێمی باکووری عێراقەوە بەڕێوە چووە قەبووڵ ناکەین. لە روانگەی ئێمەوە ریفراندۆمێک کە بە دانیشتن لەگەڵ مووساد و ئیسرائیل بڕیاری لێ درابێ بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێ".
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی، لە راگەیاندنەکاندا بڵاوکرایەوە، ئەنجامی چەند کاتژمێر کۆبوونەوەی دوو سەرۆک کۆمار و شاندەکانی هاوڕێیان، تەنیا واژۆ کردنی چوار یادداشتنامەی لێک تێگەیشتن لە بوارەکانی گومرک، پەیوەندیی بانکەکان، هاوکاریی دەزگاکانی راگەیاندن و کەرتی ئەرشیڤی و کتێبخانەکان بووە.
لەم چوار یادداشتنامەیەش تەنیا یەکیان کە پەیوەندیی بانکەکانی دوو وڵات بوو لە داهاتوویەکی کورت‌دا دانوستانی لەسەر دەکرێ بۆ ئەوەی رێککەوتننامەیەکی لێ بکەوێتەوە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رۆحانی، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه و خامه‌نه‌یی رایگه‌یاند، هێزه بیانییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا، ده‌یانه‌وێت ئیسرائیلێكی نوێ له ناوچه‌كه درووست بكه‌ن.
وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ی ئه‌یلوولی رابردوو، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و تێیدا 92%ی به‌شداربووان، به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ده‌نگیان دا، ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران و توركیای نیگه‌ران كردووه.