"شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه روونادات"
باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ: هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌زانن شه‌ڕ چ كاریگه‌رییه‌كی خراپی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر مه‌نسوور هادی، باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ رایگه‌یاند: "له ئێستادا هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێكی چه‌كداری له نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان روونادات".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تاس"ـی رووسی، باڵیۆزی عێراق له رووسیا ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێستا به‌ریه‌ككه‌وتن روونادات و ئه‌و پرسه بڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌و دیپلۆماته عێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "حكومه‌تی عێراق توانای ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئارامی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراقی هه‌یه و په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی حكومه‌تی كردووه‌ته‌وه تا هه‌موو رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر، له‌وانه‌ش رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام روودانی شه‌ڕ له ئیستادا ئه‌گه‌رێكی دووره".
حه‌یده‌ر مه‌نسوور ده‌ڵێت: "چونكه هه‌ر دوو لایه‌ن باش ده‌زانن روودانی هه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنێكی چه‌كداری چ كاریگه‌رییه‌كی خراپی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌بێت".
باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ ده‌ڵێت: "هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه له شه‌ڕكردن دژی داعش و ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان دوورده‌خاته‌وه".
حه‌یده‌ر مه‌نسوور هادی ئه‌وه‌یشی گوتووه: "پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كه و ئه‌وه‌ه‌ش ئه‌و قسانه‌یه به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات بیانكات".