مالیكی ناوماڵی شیعه‌كان تێكده‌دات
داوا له ده‌وڵه‌تی یاسا كراوه ماندیده‌كه‌یان بكشێننه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5-10-2017 ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم داوای له ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه، كاندیده‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بكشێننه‌وه، چونكه دیاریكردنی نووری مالیكی له‌م بارودۆخه‌ی ئیستادا قه‌یرانی سیاسی له‌ناو سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی درووست ده‌كات".
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د لگاش ئه‌لموسه‌وی ریاگه‌یاند: "داوا له ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌ین ده‌ست له كاندیدكردنی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌ڵگرن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، خۆی بۆ كاری سیاسی ته‌رخان بكات و هیچ پۆستێكی دیكه‌ی له ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌لای ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌سێكه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی نییه".
لگاش ئه‌وه‌یشی گوتووه: "سووربوونی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی، وه‌ك ئه‌وه‌یه دوایین گوللـه به هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بنێن و هێزه‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی نوێ بكه‌نه‌وه، چونكه له‌م بارودۆخه‌دا و دوای له‌ناوبردنی داعش و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێویستمان به كه‌سێكه توانای گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ كوتله‌كان هه‌بێت، نه‌ك به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی گرژی زیاتر درووست بكات".