موقته‌دا سه‌در: هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورد فیتنه‌ی سیاسییه
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورد هۆشداریی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه له كورده‌كانی دانیشتووی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ده‌كرێت "فیتنه‌یه‌كی سیاسییه" و له‌باره‌یه‌وه هۆشداری ده‌دات.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له كوردانی دانیشتووی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ده‌كرێت، له پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه رایگه‌یاندووه "هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن و هێرشێك كه كورد بكاته ئامانج، فیتنه‌یه‌كی سیاسییه و پێویست ناكات خه‌ڵكی بێ‌تاوان له بری كه‌سانێكی دیكه ئازار بدرێت".