ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت عێراق ئه‌م سوودانه‌ى پێده‌گات
عێراق له زۆر لايه‌نه‌وه سوودمه‌ند ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان عه‌لى عه‌ونى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر كوردستان له عێراق جيابێته‌وه و سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌وا؛ عێراق له زۆر لايه‌نه‌وه سوودمه‌ند ده‌بێت.
له لێدوانێكيدا بۆ سۆمه‌ريه نيوز، عه‌لى عه‌ونى رايگه‌ياندووه، جيابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر سوود به به‌غدا ده‌گه‌يه‌نێت و ئه‌و وڵاته له شه‌ڕكردنى له‌گه‌ڵ كورد پشووده‌دات و سه‌قامگير ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بارى گرانى سه‌ر شانى حكومه‌تى به‌غدا سووك ده‌كات و ئه‌و كاته به‌غدا له سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌توانێت بۆ مه‌به‌ستى ديكه به‌كاربهێنێت له‌وانه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زيانلێكه‌وتووه‌كان و دابينكردنى پێداويستى هه‌ژاران و منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت و ئه‌و ژنانه‌ى هاوسه‌ريان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زۆر پۆستى سياسى و ئيدارى و سه‌ربازى به ده‌ستى كورده‌وه‌ن له ده‌وڵه‌تى عێراقدا و به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان حكومه‌ت ده‌كرێت ئه‌و پۆستانه بداته سوننه‌كان كه هه‌ست ده‌كه‌ن په‌راوێزخراوون.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. به تايبه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى كورد له به‌غداوه بۆ ناوچه‌كانيان هه‌زاران ده‌رفه‌تى كار بۆ خه‌ڵكى عێراق ده‌ڕه‌خسێت.
عه‌لى عه‌ونى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به‌غدا سه‌رۆك كۆمارێكى عه‌ره‌ب هه‌ڵبژێرێت، به‌وه‌ش عێراق له‌و ئيحراجييه رزگارى ده‌بێت كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى و ئيسلاميدا سه‌رۆك كۆمارێكى كورد نوێنه‌رايه‌تى ده‌كات.
له رووى ئابووريشه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، عێراق ده‌توانێت، ده‌روازه‌ى سنوورى و گومرگ له‌گه‌ڵ كوردستان بكاته‌وه و له ناوچه‌كانى حه‌مرين، خورماتوو، مه‌خمور و باشيقه و شنگال خاڵى گومركى دابنێت و داهاتى حكومه‌ت زياتر بكات.
له كۆتايى لێدوانه‌كه‌يدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى باسى له‌وه كردووه، له سه‌د ساڵى رابردوودا ده‌وڵه‌تى عێراق بودجه‌يه‌كى بێ‌شومار و گيانى هه‌زاران گه‌نجى كردووه‌ته قوربانى له پێناو رێگرتن له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌وا عێراق به يه‌كجارى رزگارى ده‌بێت له شه‌ڕ و به ته‌واوى سه‌قامگير ده‌بێت.