ھاوپەیمانان: ھەماھەنگی باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە

"شەڕی یەكلاكەرەوە دژی داعش لە ناوچە سنوورییەكان دەبێت"

K24 - ھەولێر

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، ھەماھەنگییەكی زۆر باش لەنێوان پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراقدا ھەیە.

ھەردوو ژەنەڕاڵ ئەندرۆ كرۆفت، جێگری فەرماندەی گشتی ھێزەكانی ھاوپەیمانان و ژەنەڕاڵ رۆبەرت سۆفجی جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ھێزە ئاسمانییەكان لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جەختیان لەوەكردەوە كە شەڕی یەكلاكەرەوەی دژی رێكخراوی داعش لە عێراق لە ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا دەبێت.

ھەروەھا ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە تاكو ئێستا نزیكەی ھەزار چەكداری داعش لەو ناوچانەدا ماون.

لەبارەی حەویجە و گەیشتنی ھێزەكانی عێراق بە سنوورەكانی پێشمەرگەشەوە، ژەنەڕاڵ رۆبەرت سۆفجی گوتی، سەرەڕای ناكۆكییە سیاسییەكان، بەڵام ھەماھەنگییەكی زۆر باش لەنێوان پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراقدا ھەیە.

Fly Erbil Advertisment