به هۆى ڤيزاوه تێچووى گه‌شتى توركيا زياتر بووه
گه‌مارۆكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی
K24 – هه‌ولێر:
گه‌مارۆكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان، به‌ڵام ڤیزا و زیادبوونی تێچووی گواستنه‌وه، گرنگترین كێشه‌ی هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانن، چونكه ڤیزا ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی وشكانی به‌كار نایه‌ن و ده‌بێت ته‌نها ڤیزه‌كان له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كان بن.