كانديدانى ماسته‌ر و دكتۆرا: تكايه له خوێندن بێبه‌شمان مه‌كه‌ن
هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌رقين قه‌يديان لێكراوه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى ساڵێكدا له تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتس كۆى پێنج نمره به‌ده‌ست نه‌هێنن

K24 – هه‌ولێر:
ده‌يان كانديدى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا (كه هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌رقين قه‌يديان لێكراوه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى ساڵێكدا له تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتس كۆى پێنج نمره به‌ده‌ست نه‌هێنن)، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.
ئه‌و كانديدانه يادداشتێكيان به‌رز كرده‌وه بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و تێيدا داوايان له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كرد، بۆ ئه‌مساڵ ره‌چاوى ره‌وشى ئابوورى و قه‌يرانى دارايى خه‌ڵكى كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها داوايانكردووه، مه‌رجى داواكردنى تواناى ئينگليزى دوابخرێت بۆ كاتى تاووتوێكردنى تێزه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرا و له ئێستادا رێگه به كانديده‌كان بدرێت، ده‌ست به خوێندنى كۆرسه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرا بكه‌ن.
ئه‌و كانديدانه كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له خوێندنى باڵا وه‌رگيراون، به هۆى نه‌بوونى توانستى زمانی ئينگليزى له خوێندن بێبه‌شكراون و مه‌رجيشيان له‌سه‌ر دانراوه كه ده‌بێت له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا تاقيكردنه‌وه‌ى ئينگليزى بكه‌ن و نمره‌ى 5ى ئايه‌ڵتس به‌ده‌ستبهێنن، به پێچه‌وانه‌وه له مافى خوێندن و وه‌رگرتن له خوێندنى باڵا بێبه‌شده‌كرێن و ته‌رقين قه‌يد ده‌كرێن.
ئه‌و كانديدانه له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندينجار هه‌وڵيانداوه ئه‌و داواكارييه‌يان بگه‌يه‌ننه به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاماده نييه داواكارييه‌كانيان جێبه‌جێ بكات و جه‌خت له جێبه‌جێكردنى بڕيار و رێنماييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كاته‌وه.
يه‌كێكى ديكه له پێشنيازى كانديده‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌يان، كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌رجى نمره‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتسه له 5 نمره‌وه بۆ 4، به‌و پێيه‌ى زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتسيان ئه‌نجامداوه، توانيويانه كۆى چوار نمره به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام وه‌زاره‌ت مه‌رجى پێنج نمره‌ى ديار كردووه.
تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتس له به‌رامبه‌ر بڕى 265 دۆلارى ئه‌مريكى كه هه‌ر 100 دۆلارى به‌رامبه‌ره به 126000 هه‌زار دينارى عێراقى ئه‌نجامده‌درێت و ساڵانه به‌و هۆيه‌وه مليۆنان دۆلارى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
پێشتر له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌نته‌رى تايبه‌ت به گه‌شه‌پێدانى زمانى ئينگليزى هه‌بوون و كانديدانى ماسته‌ر و دكتۆرا دواى به‌شداريكردنيان له‌و سه‌نته‌رانه، ده‌يانتوانى ده‌ست به خوێندن بكه‌ن، به‌ڵام به هۆى ده‌ركردنى ئه‌و بڕياره‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه كاركردن به بڕوانامه‌ى خوله‌كانى ئه‌و سه‌نته‌رانه راگيرا، به‌و هۆيه‌شه‌وه ساڵانه ده‌يان مليۆن دينار زيان به‌ر داهاتى زانكۆكان كه‌وت، به‌و پێيه‌ى له‌و سه‌نته‌رانه‌دا قوتابيان له به‌رامبه‌ر بڕى 200 هه‌زار تا 250 هه‌زار دينار بۆ هه‌ر كۆرسێك ده‌يانخوێند.
له ئێستادا خۆپيشانده‌ران، داوا دەكەن وەزارەت بەبڕیارەكانیدا بچێتەوە و رێگا به كاندیدان بدات، كۆرسی خوێندن دەست پێبكەن.
هەروەها دا‌واشیان كرد كە هەر كاندیدێك نمرەی كەمتری هێناوە لەو نمرەیەی لە رێنمایی وەزارەت دیاریكراوە توانستەكەی لێوەربگیرێت و دواتر لە سەنتەری زمانی زانكۆ توانستی زمانى گه‌شه‌ى پێبدرێت.
بڕياره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌و مامۆستايانه نه‌كراوه، كه له رابردوودا بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرايان به‌ده‌ستهێناوه و ناونيشانى زانستييان پێدراوه، كه به‌شێكيان زمانى ئينگليزى نازانن.