سه‌در: ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌یكات كارێكی شه‌رمنانه‌یه
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در: له‌كارلادانی فوئاد مه‌عسوم له‌م كاته‌دا هه‌ڵه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/10/2017، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له وه‌ڵامی یه‌كێك له په‌یڕه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی عێراق ده‌رباره‌ی یه‌كێتی خاكی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌یكات، لاواز و شه‌رمنانه‌یه و هیوادارم كورد له ئه‌نجامی ریفراندۆم پاشگه‌زببنه‌وه و خۆیان و عێراق دووچاری فیتنه‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه ده‌رچوون لێی نه‌بێت".
سه‌در له‌باره‌ی ئه‌و داواكاریانه‌ی بۆ له‌كارلادانی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌یه ده‌ڵێت: "جۆرێكه له جۆره‌كانی گوشاری سیاسی و كارێكی هه‌ڵه‌یه له‌م كاته‌دا و من به گونجاوی نازانم و ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌یكات كارێكی شه‌رمنانه‌یه".