حەشدی شەعبی بارەگایەكی یەكێتی سوتاند
چەكدارانی حەشدی شەعبی ئاڵۆزییان لە ناوچەكە دروستكردووە
K24 - خورماتوو
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر چەكدارانی حەشدی شەعبی بارەگای كۆمیتەیەكی یەكێتیان لە دوزخوراماتوو سوتاند".
روونیكردەوە: "لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو بارەگایەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەھۆی نزیكی لە بارەگاكانی حەشدی شەعبی چۆڵكرابوو، دوای چەند رۆژێك ئەمڕۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی سوتاندیان".
ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە بەھۆی جوڵە پێكردنی چەكدارانی حەشدی شەعبی ئاڵۆزی لە سنووری كەركووك و خورماتوو لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشد لە ئارادایە.

