10 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری درووست بدات بۆ لادانی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی
یه‌كه‌مجاره له مێژووی ئه‌مه‌ریكا.. رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست رێكلامێك له دژی تره‌مپ بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له یه‌كێك له لاپه‌ڕه‌كانی رێكلامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گه‌وره‌یی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی نووسراوه: "10 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری پێویست بدات بۆ لابردنی دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی".
لارى فلێنت، كه كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری "هه‌ستله‌ر" ده‌كات و خاوه‌نی رێكلامه‌كه‌یه، روونیده‌كاته‌وه، چه‌ند هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا لابدرێت و به بۆچوونی لاری، سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و بازرگانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كناگرێته‌وه و زیانی به ئابووری وڵات گه‌یاندووه.
لاری راشیده‌گه‌یه‌نێت، تره‌مپ رێژه‌یه‌كی زۆر لێدوانی ناڕاست بڵاوده‌كاته‌وه و چه‌ندین به‌رپرسی نه‌گونجاوی له پۆستی هه‌ستیاری وڵات داناوه.

له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه لاری ده‌یه‌وێت زانیاری پێویست له هه‌ر كه‌سێك به‌ده‌ست بهێنێت و بتوانێت له رێگه‌ی ئه‌و زانیارییانه، تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی لابدات، چ له رێگه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری له باره‌ی داهات و باجی كۆمپانیاكان، یاخود تۆماره‌كانی وه‌به‌رهێنانی تره‌مپ بێت.
له رێكلامه‌كه‌دا، داوای زانیاری كراوه و تێیدا هاتووه: "ئایا له به‌رامبه‌ر پاره‌دا خزمه‌تگوزاری به رووسه‌كان داوه؟ ئایا به‌رژه‌وه‌ندی و بازرگانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كانی تره‌مپ كه‌وتووه‌ته مه‌ترسی؟ پێویستمان به ئاشكراكردنی هه‌موو شتێك هه‌یه".
له كۆتایی رێكلامه‌كه‌شدا، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و پۆستی ئه‌لیكترۆنی نووسراوه، لاری فلێنت دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، بڕه پاره‌كه ده‌دات ئه‌گه‌ر زانیاری درووست و به سوودی وه‌رگرت.
كریس كوراتی، گوته‌بێژ به ناوی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، ره‌تیكرده‌وه تێچووی رێكلامی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واوی رۆژنامه‌كه ئاشكرا بكات، ته‌نانه‌ت زانيارى له باره‌ی كاتی كڕینی رێكلام له لاپه‌ڕه‌كانی ژماره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش نه‌دركاند.
كوراتى له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێكلامه‌كه به‌و شێوازه، رایگه‌یاند، ئێمه هیچ كۆت و به‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانانێین كه رێكلامه‌كانییان له رۆژنامه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یاسا و رێسا كارپێكراوه‌كان یه‌كنه‌گرێته‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه، نایانه‌وێت هیچ سنوورێكیش بۆ تێكست و ناوه‌ڕۆكی رێكلامه‌كان دیاری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌ف پۆست