نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێریی رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات
"نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی داوای دانووستان و پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ستیڤان دوجاریك، گوته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به وردی چاودێریی رووداوه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات، رێكاری پێویست بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری و بۆشایی ئه‌منی بگرنه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه"نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دانووستان ده‌كات".