لە خانەقین باوك و كوڕێك كوژران

كارمەندی ئاسایش بوون

K24 - گەرمیان

شەوی رابردوو لە گوندێكی سنووری خانەقین باوك و كوڕێك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو كوژران.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "شەوی رابردوو لە گوندی عەلی بەگ لە سنووری خانەقین چەند چەكدارێكی نەناسراو چوونەتە سەرماڵێك و باوك و کورێكیان كوشتووە".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "باوکەكە بەناوی سابیرە و كوڕەكەشی ناوی عەمارە ھەردووكیان كارمەندی ئاسایشی گەرمیان بوون و لە نەتەوەی عەرەبن".

بۆ زانیاری زیاتر پەیامنێری كوردستان24 پەیوەندی بە ئاسایشی گەرمیانەوەكرد، بەڵام بەرپرسانی ئاسایش ئامادەنەبوون لێدوان لەبارەی رووداوەكە بدەن.

 لە خانەقین باوك و كوڕێك كوژران
 لە خانەقین باوك و كوڕێك كوژران
 لە خانەقین باوك و كوڕێك كوژران
 لە خانەقین باوك و كوڕێك كوژران
 لە خانەقین باوك و كوڕێك كوژران