لاڤرۆڤ و جه‌عفه‌ری له‌باره‌ی بارودۆخی كوردستان و شه‌ڕی داعش گفتوگۆ ده‌كه‌ن
دۆسێی سووریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارهكهیانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 23/10/2017 له مۆسكۆ، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، چاوی به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌وێت و پرسی كوردستان و جه‌نگی دژی داعش، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌بێت.
دیداره‌كه له كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاندبوو: "پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاو كه هه‌ر دوو لایان قایل بكات بدۆزنه‌وه".
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه "په‌یوه‌ندی مێژووییان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، به‌تایبه‌تی له رووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ره‌زامه‌ندی و ئاگاداریی به‌غداش بووه".
وه‌زراره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "گفتوگۆكانی نێوان لاڤرۆڤ و جه‌عفه‌ری، له‌سه‌ر كێشه‌كانی عێراق چڕده‌بێته‌وه‌و باسی قۆناغی كۆتایی له‌ناوبردنی داعش ده‌كرێت و پێكه‌وه كاركردن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوكاریی نێوان مۆسكۆ و به‌غدا ده‌خرێته به‌رباس و گفتوگۆوه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، دۆسێی سووریا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی، ته‌وه‌ریكی دیكه‌ی گفتوگۆكان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها رووسیا پێیوایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی دراوسێی سووریایه، روویه‌كی دیكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆره بۆ هه‌ر دوو لایان و پێویسته له‌و رووه‌وه هاوكاریی بكه‌ن".