سه‌رۆكى پێشووى سى ئاى ئه‌ى: دەبێت ئه‌مريكا هەڵوێستێکی بوێرانەی هەبێت

باشترین سیاسەت وهەڵوێست ئەمەیە کە بەهێزەوە بگەڕێینەوە گۆڕەپانی رووداوەکانی عێراق

K24 – واشنتن:

له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ کۆنفرانسی ئینستیتیوتی هۆسۆن لە واشنتۆن دەربارەی پێشێلکاریەکانی قەتەر و ئێران و ئیخوان، لیۆن پانێتا وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا و سەرۆکی پێشووی  ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى، سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری عێراق و رەوشی دوای هێرشی کەرکووك رايگه‌ياند، باشترین سیاسەت وهەڵوێست ئەمەیە کە بەهێزەوە بگەڕێینەوە گۆڕەپانی رووداوەکانی عێراق و ئەگەر خۆمان لەوێ دەرنەخەینەوە ئێران تەوای عێراق کۆنترۆڵ دەکات.

گوتيشى: رەوتی شیعە بەتایبەتی لەسەردەمی مالیکیەوە هەوڵی دوورخستنەوەی سوننە و کوردیان داوە لەحوکمداریدا.

روونيشيكرده‌وه‌، باشترین سیاسەت وهەڵوێست ئەمەیە کە بەهێزەوە بگەڕێینەوە گۆڕەپانی رووداوەکانی عێراق و ئەگەر خۆمان لەوێ دەرنەخەینەوە ئێران تەوای عێراق کۆنترۆڵ دەکات.

ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ ناكرێت ئه‌مريكا ته‌نيا بينه‌رى رووداوه‌كان بێت و گوتى: ئەگەر رەوشەکە هەر ئاوا جێبێڵێن و لە دوورەوە تەنیاسەیرکەربمێنین، کورد گەر سوربێ لەسەر جیابوونەوە و عێراقیش زياتر گوشاربکات دەبێ پێشبینی شەڕێکی ناوخۆ بکەین لەعێراق.

به‌ڕێوبه‌رى پێشووى سى ئاى ئه‌ى ئه‌وه‌شى گوت: بێگومان بەڵگەی بوونی قاسم سلێمانی و جموجۆڵە سەربازیيەکانی هەمووی ئاشکران و ئەمریکا دەبێت هەڵوێستێکی بوێرانەی هەبێ.

جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، دەبێت ئەمریکا بە جیددی کار لەسەر پێشکەوتنی حوکمداری بکات لە عێراق بە زێدەکردنی رۆڵی کورد و سووننە لە دەسەڵات.