هۆشیار زێباری: عێراق کار بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان دەکات

زێباری: دەبێت دەستووری عێراق دانبە هەرێمی کوردستان وەکو ناوچەیەکی فیدڕاڵی بنێت

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە، دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق کار بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، دەبێت دەستووری عێراق دانبە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی وەکو ناوچەیەکی فیدڕاڵی بنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەسەڵاتدارانی عێراق کار بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و ئێران گەمارۆی ئاسمانیان خستە سەر هەرێمی کوردستان، لە شازدەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق هێرشیان بۆ سەر شاری کەرکووک ئەنجامدا و داگیریان کرد.

Fly Erbil Advertisment