عێراق دژی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیاشه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خۆی كردووه به پارێزه‌ری ده‌ستووری ئیسپانیا و ئامۆژگاریی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆییان له ئیسپانیا راگه‌یاندووه".
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه "راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی كه‌ته‌لۆنیا پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستووری ساڵی 1978ـی ئیسپانیایه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه "ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و بڕیاره ئارامی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له شانشینی ئیسپانیا بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و دیموكراسیه‌ت له‌ق بكات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئامۆژگاریی كه‌ته‌لۆنییه‌كان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات "دان به‌خۆدا بگرن و پابه‌ندی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی ئیسپانیا بن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه كه یه‌كپارچه‌یی و دیموكراسییه‌تی كردووه‌ته ئامانج، ئێمه هاوشانی حكومه‌ت و گه‌لی ئیسپانیا ده‌وه‌ستینه‌وه".
رۆژی هه‌ینی رابردوو 27/10/2017 كه‌ته‌لۆنیا پاش كه‌متر له مانگێك له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند.