ئێران: داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ين
هه‌ڵوێستيان له باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نه‌گۆڕاوه

K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، هه‌ڵوێستيان له باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نه‌گۆڕاوه.
له لێدوانى هه‌فتانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه گوتى: هه‌ڵوێستى ئێمه روونه له باره‌ى پرسى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و ئه‌و پرسه بابه‌تێكى ناوخۆييه له عێراقدا.
گوتيشى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه، به‌ڵام ئێمه جيابوونه‌وه‌ى هه‌رێم له عێراق ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و دژيشى ده‌وه‌ستينه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه و قووڵمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌يه.
قاسمى داواشيكرد، كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌يان بۆ بدۆزرێته‌وه و له چوارچێوه‌ى عێراقدا چاره بكرێن.