ئەمریكا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ
"ئەگەر هەنگاوی جيدی نەهاوێژين بەرژەوەندیيە هاوبەشەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەدۆڕێنين"
K24 - واشنتن
هەوڵەکانی هەردوو ئەنجومەنی پيران و نوێنەرانی ئەمریكا، بۆ لەناوبردنی ئەجنداکانی ئێران رۆژ لەدوای رۆژ پەرە دەسێنن، چاودێرانی سياسی لە واشنتۆن دەڵێن، جگە لە کارتەکانی دپلۆماسی و نێودەوڵەتی ئەمريکا بۆ سزادان و گوشارخستنە سەر ئێران، ئەگەر ئەو هانگاوانە کاريگەريان نەبێ، ئەوا پێشبينی دەکرێت کۆشکی سپی هەنگاوی بەهێزتر بهاوێژێ.