چه‌ندين خێزانى مووسڵ له ترسى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاواره ده‌بنه‌وه
دواى ئه‌وه‌ى گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان

K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رايانگه‌ياند، زياتر له 30 خێزان ناچار بوونه رووبكه‌نه‌وه كه‌مپى ئاواره‌كان له ترسى ئه‌و په‌لامارانه‌ى به نارنجۆك ده‌كرێته سه‌ريان.
ئه‌و خێزانانه گه‌ڕابوونه‌وه ناوچه‌ى بادووش له خۆرئاواى مووسڵ، به‌ڵام به هۆى په‌لاماردرانيانه‌وه دووباره ئاواره بوونه‌ته‌وه.
چالاكى مه‌ده‌نى محه‌ممه‌د حسين حه‌يالى په‌رده‌ى له رووى ئه‌و پێشهاته نوێيه هه‌ڵماڵيوه و رايگه‌ياندووه، هاووڵاتيان مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپا و حه‌شدى شه‌عبيدا په‌لاماريان بده‌ن.
حه‌يالى گوتيشى: زياتر له 30 خێزانى سه‌ر به ناحيه‌ى بادووش له خۆرئاواى مووسڵ دووباره ئاواره بوونه‌ته‌وه.
گوتيشى: به‌شێكيان روويان له جێگه‌ى ناديار كردووه و نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانيان.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كدارانى نه‌ناسراو به نارنجۆك و چه‌كى ئۆتۆماتيكى په‌لامارى ماڵه‌كانيان داوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و خێزانانه‌ى چوونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، گوايه په‌يوه‌نديان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه.
حه‌يالى باسى له‌وه‌شكردووه، كه ده‌يان خێزانى ئاواره له خێوه‌تگه‌كانى باشوورى مووسڵ نايانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان له ترسى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شد و ميليشيا مه‌زهه‌بييه‌كانه‌وه په‌لامار نه‌درێن.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا، غه‌زوان حامد داوودى رايگه‌ياند، ناكرێت رێگه بدرێت هيچ كه‌سێك په‌لامارى ئاواره گه‌ڕاوه‌كان بدات.