ژماره‌يه‌ك كۆنگرێسمان دژى بێده‌نگى وڵاته‌كه‌يان و په‌لاماره‌كانى حه‌شد و سوپا بۆ سه‌ر كوردستان هاتنه ده‌نگ
رهخنهشيان له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌يان گرت، كه پشتى له كورد كردووه و به بهرچاوييهوه ئاڵاى حزبوڵڵا له‌سه‌ر تانكه‌كانى ئه‌مريكا ده‌شه‌كێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك كۆنگرێسمان و كه‌سايه‌تى سياسى ئه‌مريكا له واشنتن كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا و تێيدا پشتيوانى خۆيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دووپاتكرده‌وه و رهخنهشيان له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌يان گرت، كه پشتى له كورد كردووه و به بهرچاوييهوه ئاڵاى حزبوڵڵا له‌سه‌ر تانكه‌كانى ئه‌مريكا ده‌شه‌كێته‌وه و به چه‌كى ئه‌مريكى په‌لامارى كوردستان ده‌ده‌ن و رايانگه‌ياند، سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا شكستيهێناوه.
پوخته‌ى لێدوانى به‌شدارانى ئه‌و كۆنگره رۆژنامهوانييه
كۆنگرێسمان رۆن دێ سانتس:
ئه‌و ره‌وشه‌ى درووستبووه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئێران به ته‌واوى كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه بكات.
له رابردوودا له عێراق له لايه‌ن ميليشيا شيعييهكانهوه به سه‌ركردايه‌تى قاسم سوله‌يمانى چه‌ندين زيان به‌ر هێزه ئه‌مريكاييه‌كان كه‌وت و له به‌رامبه‌ريشدا كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستان. به‌ڵام ميليشيا شيعييه‌كان كه ئێران پشتيوانيان ده‌كات، ده‌ستيان به خوێنى سه‌ربازه‌كانمان سووره و ئه‌مه ناكرێت رێگه به‌وه بده‌ين و پێويسته كۆنگرێس قسه‌ى خۆى هه‌بێت. ناكرێت له‌م كاته ههستيارهدا كورده هاوپه‌يمانه‌كانمان دوور بخه‌ينه‌وه.
پسپۆڕى كاروبارى سه‌ربازى مايكڵ پريجێنت:
سه‌رۆك تره‌مپ لێدوانه‌كانى له دژى ئێران توند بوون، به تايبه‌تى سوپاى پاسداران و فه‌يله‌قى قودس به سه‌ركردايه‌تى قاسم سوله‌يمانى، به‌ڵام دواى چه‌ند كاتژمێرێك بينيمان فه‌يله‌قى قودس و قاسم سوله‌يمانى له دژى هاوپه‌يمانه‌كانمان وه‌ستانه‌وه و هێرشيان ده‌ستپێكرد و ده‌زانين ئه‌وان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و پێويستى ده‌كرد حكومه‌تى به‌غدا و ميليشياكان ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن، به‌ڵام حه‌شد و ميليشيا شيعييه‌كان پشتيوانى فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زيران نابن و راسته‌وخۆ له قاسم سولهيمانييهوه فه‌رمان وه‌رده‌گرن.
من وه‌ك سه‌ربازێكى پێشترى ئه‌مريكا شارهزايم له عێراق هه‌يه و ده‌زانم ئه‌و ميليشيايانه سه‌ره‌تا سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوون و كه‌سێكى وه‌ك ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس هه‌يه كه تيرۆريسته و پاره و رۆڵى پێدراوه و ئه‌و رۆڵى هه‌يه له كاراكردنى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ك و تانكى ئه‌مريكى به‌كارده‌هێنن. ئه‌وان راهێنانيان وه‌رگرتووه و دزه‌يان كردووه‌ته ناو هێزه عێراقييه‌كان و ئه‌وانيش به‌رده‌وامن له‌و كاره و ئه‌وه‌ش سه‌رپێچييه بۆ رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌گه‌ر له 2007ه‌وه تا ئێستا واته له سه‌رده‌مى جه‌نه‌راڵ پاتريۆسهوه كه زانيارى پوخت له‌به‌ر ده‌ست بوون، ده‌بوايه ئه‌و چه‌كانه نه‌كه‌ونه ده‌ست ئه‌وانه.
ئه‌فسه‌رى پێشووى سه‌ربازى ئه‌مريكى رۆبه‌رت باتلێت:
من يه‌كێكم له ئه‌فسه‌رانى خانه‌نشينى ئه‌مريكا و قوربانى كاريگه‌رييه‌كانى ئێرانم له عێراق و من چوار نهشتهرگهريم بۆ كراوه و ئێمه ده‌بێت رێز له به‌هاكانمان بگرين. به‌داخه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه پشتيى ئێران ده‌گرين، كه ئه‌وان ده‌ڵێن: مردن بۆ ئه‌مريكا.
ئێران به‌رده‌وامه له كوشتنى هاوپه‌يمانه‌كانمان كه كورده‌كانن. ده‌بێت ئێمه پشتيوانى هاوپه‌يمانه‌كانمان بكه‌ين.
كۆنگرێسمان ترێنت فرانكس:
هه‌موو وێنه‌كانمان بينى، كه ئاڵاى حزبوڵڵا له‌سه‌ر ئه‌و تانك و زرێپۆشانه هه‌ڵكراوه كه ئه‌مريكا به عێراقى داوه. سه‌رۆكى ئێستا هه‌ستێكى وردى هه‌يه و ده‌بێت له كاريگهرييهكان تێبگات و باسى له رێككه‌وتنى ناووكى كرد و خوازيارم ئه‌و گوێ له خواستى خۆى بگرێت، له‌وه‌ى پابه‌ندى هه‌ندێ نه‌ريتى ديپلۆماسى بێبنه‌ما بێت.
واته ده‌بێت كاريگه‌رى ئێران له عێراق كه‌مبكاته‌وه. ئێران ئێستا له سه‌رده‌مى شۆڕشيانهوه پابه‌ند بوون به سياسه‌تى خۆيان كه ته‌واوى خه‌ڵكى جيهان ده‌كه‌نه ئامانج، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ناكۆكن له‌گه‌ڵيان.
ئێران ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى شلۆق كردووه و ناسه‌قامگيرى تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و رۆژ له دواى رۆژيش ئه‌وان به‌هێزتر ده‌بن و داوا له ئه‌مريكا و سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌كه‌م كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى ئێران.
ئه‌مه ته‌نيا مردن نييه بۆ ئه‌مريكا، به‌ڵكو مردنه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى نايانه‌وێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتيان بژيت.
مه‌ترسى ئه‌وان رۆژ له دواى رۆژ زياتر ده‌بێت. هه‌ر تێچوويه‌كى هه‌بێت، پێويسته ئێمه رێگرى بكه‌ين، له‌وه‌ى ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ناووكى و مووشه‌كى دوورهاوێژ. هيوادارم سه‌رۆك گوێ له پێشنيازهكانمان بگرێت.
ئه‌لبێرت له ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه:
ئێران به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ناسه‌قامگيرى و ئێمه ئێستا بيرمان دێته‌وه كه بۆچى پێويسته ئه‌مريكا له ته‌ك هاوپه‌يمانه به‌هێزه‌كانى بوه‌ستێت له‌و شه‌ڕه. كورد ئه‌وه‌يان پيشانداوه كه به‌هێز و جه‌ربه‌زه‌ن له شه‌ڕى دژى داعش و داكۆكيان له دۆزى ره‌واى خۆيان كردووه. نه‌ك ته‌نيا پاراستنى ماڵ و خێزانه‌كانى خۆيان به‌ڵكو له‌ته‌ك سه‌ربازه‌كانى ئێمه پێكهاته‌كانى ديكه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئێمه‌يان پاراستووه. هه‌روه‌ها ژيانى ئهمريكاييهكانيان پاراستووه.
كورد بۆيه ده‌نگيان به سه‌ربه‌خۆيى دا، چونكه ميليشيا و كاريگه‌رى ئێران له دژى ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه. كورده‌كان له زۆر ناوچه‌كان رووبه‌ڕووى هه‌ڵاتن و چۆڵكردنى ناوچه‌كانيان بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌وانه‌يه ئه‌وان هه‌ر له هه‌رێمى خۆيان بن، به‌ڵام له ماڵه‌كانيان نه‌ماونه‌ته‌وه. پێويسته ئه‌مريكا له ته‌ك كورد بوه‌ستێت چونكه له كاته هه‌ستياره‌كاندا ئه‌مريكا پشتى به‌وان ده‌به‌ست. ده‌بينين به هۆى كورده‌وه داعش تێكشكێنراوه. هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانى ديكه‌ش له عێراق كارى باشيان كردووه له كۆتايهێنان به داعش، به‌ڵام ئێران كاريگه‌رى زياترى درووستكردووه له حكومه‌تى عێراق و په‌لى هاويشتووه، رێگه‌ى به عه‌بادى داوه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى حكومه‌ت به‌كار بهێنێت.
وه‌ك ده‌بينين قاسم سوله‌يمانى ئێستا فه‌رمانده‌يى كاريگه‌رييه‌كانى ئێران ده‌كات له عێراق و حزبوڵڵا و هاوشێوه‌كانى كاريگه‌رى زۆريان هه‌يه.
وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو قوربانييه‌ك به ته‌واوى له‌ده‌ست چووبێت و نابێت رێگه بده‌ين ئێران ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى پێكهاته‌كان و عێراقدا بگرێت. كورد رۆڵى كارايان هه‌بوو له دژى داعش.
كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ده‌بێت عه‌بادى خۆى له كاريگه‌رييه‌كانى ئێران رزگار بكات.
دانكن هانته‌ر:
جێى نيگه‌رانييه ئێمه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مريكا قوربانيمان داوه، به‌ڵام چه‌كه‌كانمان كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئێرانييه‌كان و ميليشياكانى. ئێستا ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتووه. ئه‌وه قاسم سولهيمانييه كه چه‌ك و راهێنانى ئێمه‌ى قۆستووه‌ته‌وه و سوودى لێوه‌رگرتووه. سه‌ير بكه‌ن هه‌ستى كورده‌كان ده‌بێت چۆن بێت، هێزه عێراقى و ئێرانييه‌كان به چه‌كى ئه‌مريكى رووبه‌ڕوويان ده‌بينه‌وه.
ئێمه راهێنانمان به هێزه عێراقييه‌كان كردووه و چه‌كمان پێداون. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه شكستى هێناوه.
كاريگه‌رييه‌كانى ئێران له عێراق ناوه‌ستن و پهلدههاون بۆ ئيسرائيل و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وانيش دژى هاوپه‌يمانه‌كانى ئێمه‌ن.
هاتووم بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به خه‌به‌ر بێت و بڕواش ناكه‌م تره‌مپ ئاگادارى ورد بێت و پێشم وا نييه جه‌نه‌راڵ ماتيس و ئه‌وانى ديكه زانيارى ئه‌وه‌يان هه‌بێت بۆچى ئاڵاى حزبوڵڵا له‌سه‌ر تانك و زرێپۆشهكانمان ده‌شه‌كێته‌وه. سياسه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا شكستى هێناوه و كاتى ئه‌وه‌يه ئه‌مه راست بكرێته‌وه. من بۆ ئازادى عێراقييه‌كان تێكۆشاوم به‌ڵام ههرچيمان به‌ده‌ستهێناوه له‌ده‌ستمان چووه.