"هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق هێورده‌بێته‌وه"
جه‌بار یاوه‌ر: ره‌شنووسێك بۆ هاوكاری نێوان هێزه‌كان و پاراستنی ناوچه‌كان خراوه‌ته به‌رده‌ستی به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:
فه‌ریق، رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، رایگه‌یاند: "بارودۆخی هێڵه‌كانی ته‌ماسی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق سه‌قامگیره و ئێستا هیچ گرژی و ئاڵۆزییه‌ك له ئارادانییه".
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو هه‌فته گرژی و پێكدادانی سه‌ربازی به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان روویدا، به‌ڵام دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شانده سه‌ربازییه‌كان و داواكاریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به دیالۆگ، به گوته‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی هێڵه‌كانی ته‌ماس هێوربوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "پابه‌ندی ئه‌و واده دیاریكراو نه‌بوون كه به‌غدا بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دیاری كردووه".
حوسه‌ینی گوتوویه‌تی: "پێشمه‌رگه له رێككه‌وتنه‌كان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه كه ده‌بوو له‌و رێگه‌یه‌وه ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ هێزه‌كانی عێراق جێبهێڵن".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشتر رایگه‌یاندووه كه "هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه تا پاشگه‌زببنه‌وه‌و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به میدیاكانی گوتووه: "ره‌شنووسێك بۆ گفتوگۆ و رێككه‌وتن پێشكه‌شكراوه‌و چاوه‌ڕوانین به‌غدا وه‌ڵام بداته‌وه‌و 7 خاڵ بۆ چۆنییه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم خراوه‌ته روو".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و ره‌شنووسه‌ی بۆ دانووستان خراوه‌ته روو، رێگای هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر دوو لایه‌نی بۆ پاراستنی ناوچه‌كان له خۆگرتووه".