میر و وه‌زیر له لێپرسینه‌وه قوتار نابن
محه‌مه‌د بن سه‌لمان: هه‌ر كه‌سیك به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاتێكی زوودا ببێته پاشای شانشینه‌كه‌ی، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الإخبارية"ـی سعوودیه باسی ستراتیژی مامه‌ڵه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسێی گه‌نده‌ڵی كردووه‌و ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سیك به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرابێت، وه‌زیر بێت یان ئه‌میر ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر دڵیان به‌و قسانه‌ی شازاده محه‌مه‌د خۆش بووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌و به‌شه‌ی ڤیدیۆی قسه‌كانیان بلاوكردووه‌ته‌وه، چونكه ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سیك له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلابێ، ئه‌میر بێت یان وه‌زیر یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه، راپێچی لێپرسینه‌وه ده‌كرێت".
دیداره‌كه‌ی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌گێڕیته‌وه بۆ مانگی ئایاری رابردوو، به‌ڵام له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه خه‌ریكه ئه‌و ستراتیژه‌ی له دیداره‌كه‌دا باسی كردووه له واقیعدا دێته دێ و ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیر و ئه‌میر ده‌ستبه‌سه‌ركراون و داواكاری گشتی شانشینه‌كه‌یش ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تیان ئاراسته‌كراوه، له هه‌ر پله و پۆستێكدابن وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاساییی سعوودی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پله و پۆسته‌كانیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لێكۆلینه‌وه‌كان نابێت".
#الملك_يحارب_الفساد
— تركي آل الشيخ (@Turki_alalshikh) ٤ نوفمبر، ٢٠١٧
لا مكان للفساد والمفسدين في وطن العز
بقيادة سيدي #ملك_الحزم
وسيدي #محمد_العزم حفظهما الله
???? pic.twitter.com/2rFJNOV8Qe
شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پادشای شعوودیه، فه‌رمانی شاهانه‌ی زۆری ده‌ركردووه، یه‌كێك له‌وانه درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵایه به سه‌رۆكایه‌تی شازاده محه‌مه‌دی كوڕی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیش ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه شاهانه‌كه، لیژنه‌كه له سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌پێچێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به پرسی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه.
فه‌رمانه‌كه كاری خۆی كردووه، له رۆژی شه‌ممه‌وه چه‌ندین ئه‌میر و وه‌زیری پیاوانی كار و گه‌وره سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی راپێچی لێپرسینه‌وه كردووه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.