پەرلەمانتارێك: حه‌شدی شه‌عبی كاری ته‌واو بووه‌

ئەركی پەرلەمانی عێراقە حەشدی شەعبی ھەڵبوەشێنێتەوە

K24 - ھەولێر

داعش له‌ عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و ده‌ڵێت، كاتێك داعش هێرشی بۆ سه‌ر عیراق هێنا به‌ فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان حه‌شدی شه‌عبی دروستكرا، ئێستاش كه‌ داعش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، حه‌شدی شه‌عبی هیچ كارێكی دیكه‌ نه‌ماوه‌، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندنی سوننه‌ و كورد نه‌بێت.