سعوودیه وه‌ڵامی دوژمنكارییه‌كان ده‌داته‌وه
نێرده‌ی سعوودیه نامه‌یه‌كی توند ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سعوودیه له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "رێوشوێنی پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی گرووپی "أنصار الله" ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: "نێرده‌ی سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه "شانشینی سعوودیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرده توندوتیژییه‌كانی میلیشیای حوسی تیرۆریست، رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی سعوودیه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی بپارێزرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌جوڵێینه‌وه".
له نامه‌كه‌ی سعوودیه‌دا روونكراوه‌ته‌وه "ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حوسی به پاڵپشتی ئێران ده‌یكه‌ن، تیرۆره دژی خاكه‌كه‌مان، ئێران به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌ك بۆ حوسییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حزبوڵڵاوه بۆ ره‌وانه‌كردن و كارپێكردنی ئه‌و چه‌كانه و ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵسوكه‌وته دوژمناكارانهكانیان".
هه‌روه‌ها سعوودیه گرووپی ئه‌نساروڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كانیان به به‌رپرسی ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه ده‌زانێت كه رووبه‌ڕووی یه‌مه‌نییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "ئه‌نساروڵڵا په‌نایان بۆ توندوتیژی بردووه‌و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه شه‌رعیه‌ت بگه‌ڕێته‌وه وڵات و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش نابن و چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان ناوێت. بۆیه دوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی رژێمی ئێرانی بگرێته‌به‌ر كه به‌رپرسن له‌و كرده‌وه گێرشیوێنیانهی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوچه‌كه درووستكردووه".
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و مووشه‌كه‌ی حوسییه‌كان ئاراسته‌ی ریازیان كرد، پاش ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ پارچه و پاشماوه‌كانی كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه درووستكراوی ئێرانه.
رۆژێك پێشتریش نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یهكرتووهكان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و ئه‌و قسانه‌ی سعوودیه‌ی به هاتوهاواری ناڕاست ناوبردبوو.