ئه‌جێندای ئێران له عێراق له دژی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌بێت
ئێران راسته‌وخۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی، له وتارێكدا، له رۆژنامه‌ی "ذه هیڵ"ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به جموجۆڵه نوێكانی ئێران ده‌كات له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن لابدات، كه به هاوكاری و پاڵپشتی تاران ئه‌نجامییان ده‌دات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی تێكداوه.
مایكڵ پریجێنت، نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی و شاره‌زا له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه به‌و جموجۆڵه نوێیه‌ی ئێران ده‌كات له عێراق، كه له رێگه‌ی چه‌ند تیمێكه‌وه له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامییان ده‌دات، رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ریش، به‌هۆی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو له‌لایه‌ن ئه‌و تیمانه‌وه، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی ئه‌لێكسانده‌ر میسیلداین له پارێزگای نه‌ینه‌وا كوژرا.
به گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه، ئێران هه‌وڵده‌دات په‌ره به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی بدات له عیراق و تاران ئه‌و گوشاره وه‌كو ئامرازێك به‌كارده‌هێنێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له یه‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێت، به تایبه‌تیش دوای پێدانی مووشه بالیستییه‌كان به حووسییه‌كان و بۆ به ئامانجكردنی ریاز، ئه‌وه‌ش به دژایه‌تیكردنێكی ئاشكرای ئێران داده‌نرێت له دژی سعوودیه.
پریجێنت له وتاره‌كه‌یدا روونی ده‌كاته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار له ریزی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ن كه ئێستا له عێراق، به شێوه‌یه‌ك بوونی ئه‌و ژماره‌یه هێزه‌كانی نیگه‌ران كردووه له هاوبه‌شیكردنی هێزه عێراقییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی نه‌ینه‌وا.
مایكل پریجێنت له وتاره‌كه‌یدا، ئه‌و جموجۆڵانه‌ی ئێران به‌و سزا نوێیانه به‌ستووه‌ته‌وه، كه به‌مدواییانه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، خراونه‌ته سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران، سزاكانیش به روونی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران و میلیشیاكانی له ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
پریجێنت له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه كارێكی پێویست بوو، به‌و پێیه‌ی ئێران له كوشتنی زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌رپرسه، له مانگی ئابی رابردووش، عه‌مید ئیسماعیل القعانی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، به شانازییه‌وه باس له ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه كوژراوه‌كان ده‌كات كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كوژراون".