هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراق تێكشكا
ته‌واوی تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراق، له كاتی مه‌شق و راهێناندا كه‌وته‌خواره‌وه و هه‌ر 7 كه‌س له تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه، گیانییان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له جۆری M17یه و له كاتی راهێنانی سه‌ربازی به فڕۆكه‌وانان له پارێزگای واستی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌لیكۆپته‌ره‌كه تایبه‌ت بووه به راهێنانی سه‌ربازی و له بنكه‌ی سه‌ربازی كوتی سه‌نته‌ری پارێزگای واست هه‌ڵفڕیوه و به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.