پاشا ته‌ختی شاهانه بۆ شازاده جێناهێڵێ
به‌رپرسێكی باڵای سعوودی نه‌ریتی پاشایه‌تی بیری هه‌مووان دێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای سعوودی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه "شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعوودیه، پلان بۆ ده‌سبه‌ردان له ته‌خته‌ی شاهانه داناڕێژێ و كورسی پاشایه‌تی ناداته ده‌ست محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی".
ئه‌و به‌رپرسه سعوودیه وه‌ڵامی ئه‌و لێكدانه‌وه‌و بۆچوونانه‌ی داوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، شازاده‌ی جێ‌نشین به‌مزووانه شوێنی شا سه‌لمان ده‌گرێته‌وه‌و له‌وباریه‌وه به ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مریكی گوتووه: "جێهێشتنی ته‌ختی شاهانه له‌لایه‌ن شا سه‌لمانه‌وه، ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی سعوودیه كه رێگه‌ی نه‌داوه ئاژانسی بلۆمبێرگ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "نه‌ریت وایه، پاشاكانی سعوودیه تا ئه‌وكاته‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستیان تێكده‌چێت و ناتوانن كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی ده‌مێنێته‌وه. نموونه‌ی به شا فه‌هد هێناوه‌ته‌وه كه تا كۆچی دوایی كرد هه‌ر وه‌ك پاشای سعوودیه مایه‌ه‌وه له ساڵی 2005، هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه‌كه‌یشی له كۆتا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا زۆر توند ببوو له‌سه‌ری".
به‌رپرسه سعوودییه‌كه ده‌ڵێت: "شا سه‌لمانی ته‌مه‌ن 81 ساڵان ئێستا ته‌ندوورستی زۆرباشه و هۆش و هزری ته‌ندرووست و به‌كاره، ئه‌وانه‌یشی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی من ده‌كه‌ن هیچ له دابونه‌ریتی پاشایه‌تی سعوودیه تێنه‌گیشتوون".
ئاژانسی بلۆمبێرگ نوسیوویه‌تی: "جگه له شا سعوود بن عه‌بدولعه‌زیز كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1960 به‌هۆی گوشاری خانه‌واده‌ی پاشایه‌تیه‌وه ته‌ختی شاهانه‌ی بۆ شا فه‌یسه‌ڵی برا میراتگره‌كه‌ی جێهێشتووه، هیچ پاشایه‌كی دیكه‌ی سعوودیه ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی شاهانه نه‌بووه‌و پێش مردنی یان له‌كاركه‌وتنی ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه".
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه، گۆڤاری فۆرین پۆڵه‌سی، له راپۆرتێكدا بڵاویكردبووه‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین، ئاماده‌كاری ده‌كات تا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شوێنی باوكی بگرێته‌وه‌و بچێته سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ی شانشینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، قسه و باسی وه‌رگرتنی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه، وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ناوبردبوو.