نووسه‌رێكى عێراقى: خه‌ونى كورد نزيكتر بوو
به‌و گوتاره شوڤينى و دوژمنكارييهى به‌غدا ئاراسته‌ى كوردستانى ده‌كات، ناتوانێت كورده‌كان ملكه‌چ بكات بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌وارى گوێڕايه‌ڵى
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى عێراقى عه‌دنان حسێن، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، دامه‌زرانى ده‌وڵه‌تى كوردستان نزيكبووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
"له‌و بڕوايه‌دا نييم، رێككاره سزاييهكانى دژ به ريفراندۆمى كوردستان بۆ دياركردنى چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانى عێراق پاڵ به خه‌ونى كوردييه‌وه بنێت بۆ دوورتر، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له شيكهرهوهكان باسى ده‌كه‌ن".
"خه‌ونى كورد بۆسهربهخۆيى رۆژێك به‌ر له ريفراندۆم نزيك نه‌بوو، ئێستاش دواى رێككه‌وتنى حكومه‌ته‌كانى عێراق، ئێران و توركيا بۆ سزادانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رامبه‌ر ده‌ربڕينى راى گه‌لى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆيى و سه‌پاندنى گه‌مارۆ به‌سه‌رياندا و بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپا له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ده‌روازه سنوورييه وشكانييهكان و رێگرتنى ئاسمانى ده‌ريخست كه له مه‌وداى سه‌ده‌يه‌كى ته‌واودا ئه‌و خه‌ونه‌ى كورد ديلى هاوكێشه نێودهوڵهتييهكان بووه، كه له سه‌رده‌مى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهان و دواتره‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه و نه‌ته‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نێوان ئيمپراتۆره ئيستعمارييهكان دابه‌شكراوون و كورد به‌سه‌ر چوار وڵاتى عێراق، ئێران، توركيا و سووريادا به‌ش به‌ش كراوه. هه‌روه‌ك چۆن عه‌ره‌بيش به‌سه‌ر زياتر له 20 وڵات‌دا دابه‌شكراوه و رێگه‌ى يهكبوونيان پێ‌نادرێت و ئه‌و هاوكێشه‌يه تا ئێستا له كرۆكى خۆي‌دا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".
"وێنه‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ده‌يه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بيست و يهكهمدا هيچ جياوازييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ى له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا نييه".
"ته‌نيا جياوازى به نسبه‌ت كورده‌وه ئه‌وه‌يه كه كوردى عێراق له ئه‌نجامى خه‌باتى ئاشتيانه و چهكدارانهيدا له پێناو داننان به ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و مافه سياسيى و ئيدارييهكانيان به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئۆتۆنۆمييهكى ناته‌واو بوو، كه زۆر چێژيان لێ نه‌بينى له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن‌دا كه ده‌يويست به چه‌كى كيميايى و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له بياباندا هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌رياندا بسه‌پێنێت و پاشان فيدراڵييهكى ناته‌واو و نا جێ‌گير هاته ئاراوه له سه‌رده‌مى پڕ له كێشه‌ى دواى سه‌دام".
"سه‌ره‌ڕاى ئه‌و شكسته‌ى رووبه‌ڕووى خه‌ونى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆيى بووه‌ته‌وه، ئه‌وا؛ ئه‌و رێككارانه‌ى بێ توێژينه‌وه له رهههندهكانيان كه له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه دژى كورد گيراونه‌ته به‌ر كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌ى جياوازى لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌و پێيه‌ى پاساوهكهيان كه پاراستنى يه‌كپارچه‌يى عێراقه، به‌ڵام كام يه‌كپارچه‌يى ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك يهكبوونى به‌دينايه‌ت به بێ بوونى يه‌كێتى پێكهاته‌ى گه‌له‌كه‌ى، نه‌ته‌وه و ئاين و مه‌زهه‌به‌كانى".
"رێككاره‌كانى حكومه‌تى عێراق له دژى كورد، ده‌كرێت پاڵيان پێوه بنێت، به تايبه‌تى نه‌وه‌ى نوێى كه دوور له ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا و هه‌ژموون و كاريگه‌رييه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌يه‌كه ده‌ژين، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى توندتر دژى به‌غدا بنوێنن جا له ژێر چه‌ترى بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان بێت يان له ژێر چه‌ترى بزووتنه‌وه ئيسلامييه‌كان بێت".
"له رابردوودا ده‌سته‌بژێرى رۆشنبير و سياسهتمهدارى كورد زمانى عه‌ره‌بييان به باشى ده‌زانى. زۆربه‌يان له به‌غدا و شاره‌كانى ديكه‌ى عێراق ده‌ژيان و فێرى عه‌ره‌بى و ئادابى عه‌ره‌بى بوون. زۆر رۆشنبيرى به ئه‌زموونيان به‌شداريان له بزووتنه‌وه‌ى رۆشنبيرى عێراقيدا ده‌كرد و زۆرێكيان له كارى سياسى نيشتيمانيدا به‌شدار بوون وه‌ك له حزبى شيوعى و حزبى نيشتيمانى و ديموكراتيدا. ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى كورد خۆى له ناو شاره عهرهبييهكانيشدا كارى ده‌كرد و به‌شێك بوو له بزووتنه‌وه‌ى نيشتيمانى عێراق و زۆرجار هه‌ڵوێستى به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى له دژى سياسه‌تى حكومه‌ته‌كانى عێراق هه‌بوو. به تايبه‌تى سياسه‌تى حكومه‌ته‌كان له باره‌ى كورد و پرسه‌كه‌ى. به‌ڵام ئێستا زۆر به كه‌مى له نه‌وه‌ى نوێى كورد زمانى عه‌ره‌بى ده‌زانن. يان سه‌ردانى به‌غدا و به‌سره و شاره‌كانى ديكه بكه‌ن، نه‌ك ته‌نيا له‌به‌ر هۆكارى ئه‌منى به‌ڵكو له‌به‌ر پێويست نه‌بوون و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌بوون له‌وه‌دا. ئه‌مه‌ش هۆى ئه‌وه بوو زياتر له 90 له‌سه‌دى كورده‌كان ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى بده‌ن".
"ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى عێراق بير‌ى له‌و لايهنهى پرسه‌كه نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌و رێككارانه‌ى له دواى ريفراندۆم گرتوونيهته به‌ر وه‌ك سزاى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كورده. ئه‌مه‌ش ترسى ئه‌وه دێنێته ئاراوه كه جووڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى توندڕه‌و سه‌رهه‌ڵبده‌ن به جۆرێك كه سه‌ركردايه‌تى سياسى كورديش نه‌توانێت كۆنترۆڵيان بكات".
"ئه‌و رێككارانه حكومه‌تى عێراق به بيانووى پاراستنى يهكڕيزى عێراق گرتوونييهته به‌ر، به‌ڵام ئه‌و رێككارانه و به گشتى هه‌ڵوێستى حكومه‌ت له باره‌ى پرسى راپرسى هه‌ريه‌ك له شۆڤينييهكانى عه‌ره‌ب، ئيسلامييه‌كان، شيعه و سوننه و ته‌نانه‌ت هێزه تهقليدييه نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى وه‌ك به‌عسيش خۆيانى تێدا ده‌بيننه‌وه و ده‌رفه‌تێكى زێڕينيان ده‌ستكه‌وتووه بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى شۆڤينيانه و رقلێبوونه‌وه له دژى كورد تا گه‌يشتووه‌ته ئه‌وه‌ى به ئاشكرا و له رێى ئامرازه‌كانى راگه‌ياندنى تهقليدى و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان شه‌ڕ له دژى كورد به‌رپا بكه‌ن و داواى داگيركردنى شار و ناوچه‌كانيان و پانكردنه‌وه‌ى سه‌رى سه‌ركرده‌كانيان بكه‌ن".
"ئه‌و گوتاره‌ى له دژى كورد گيراوه‌ته به‌ر، له ئاستى حكومى و سياسى به گشتى، ره‌نگه له رازيكردنى چه‌ند هه‌زار كوردێك سه‌ركه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و گوتاره به دوژمنكارى و مهغروورى و به شه‌خسه‌نه كردنى كێشه‌كان و په‌لهاويشتن ده‌ستيپێكرد و ئه‌سته‌مه بتوانرێت پێشبينى ئه‌وه بكرێت به‌و گوتاره كورد قه‌ناعه‌تى پێده‌كرێت واز له خه‌ونى مێژوويى خۆى بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌وارى ملكه‌چى".
"له راستييدا به‌و گوتاره و به‌و سياسه‌ته كورد زياتر له‌و ده‌وار و ماڵه دوور ده‌خرێته‌وه و زياتر هانده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به خه‌ونى سه‌ربه‌خۆيى خۆيانه‌وه بگرن و ئه‌و پڕۆژهيهشيان پێويستى به‌وه نييه سه‌د ساڵى ديكه چاوه‌ڕێى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێته دى".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت