ئه‌مريكا واده‌ى كۆتايهاتنى داعشى راگه‌ياند

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، له‌و بڕوايه‌دايه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى داعش به يه‌كجارى رووى له كۆتاييه و له شكستى يه‌كجاره‌كى نزيك ده‌بێته‌وه.
برايان هوك، راوێژكارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و به‌ڕێوبه‌رى پلانى سياسى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، رايگه‌ياند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن زۆر كارايانه به ئامانجى له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى داعش توانا ديپلۆماسييه‌كانى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌ر له كۆتايى ئه‌مساڵ كۆتايى به ده‌سه‌ڵات و خيلافه‌ته‌كه‌ى داعش دێت".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياندووه، له ئێستادا داعش رووبه‌رى %95ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى، RT