ماكرۆن وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پێشوازی له سه‌عد حه‌ریری ده‌كات
كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ریری بۆ لوبنان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی لوبنان، سبه‌ی شه‌ممه، سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و له‌لایه‌ن ماكرۆنه‌وه پێشوازی لێبكرێت.
لای خۆیه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پێشوازی حه‌ریری ده‌كات.
وێڕای ئه‌وه‌ی حه‌ریری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران گه‌ڕانده‌وه، به‌تایبه‌تیش له رێگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه، به‌ڵام ماكرۆن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پێشوازی له حه‌ریری ده‌كات.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ریریش بۆ لوبنان، ماكرۆن رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، حه‌ریری بگه‌ڕێته‌وه لوبنان.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، تاران لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگی وڵاته‌كه‌ی كردووه له ناوچه‌كه، كه نه‌یویستووه لایه‌نگری هیچ یه‌كێك له "سووننه" و "شیعه" بكات.