ڤیدیۆیه‌كی ناوازه‌ی گۆڕانی وه‌رزه‌كانی ماوه‌ی 20 ساڵی رابردووی گۆی زه‌وی بڵاوده‌كرێته‌وه
گۆی زه‌وی له تابلۆیه‌كی هونه‌ری ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی ئه‌مریكی "ناسا" ڤیدیۆیه‌كی ناوازه‌ی له‌سه‌ر گۆڕانكاری وه‌رزه‌كان، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بڵاوكرده‌وه.
ماوه‌ی ڤیدۆكه دوو خوله‌ك و سی چركه‌یه و گۆڕانكاری وه‌رزه‌كانی ماوه‌ی 20 ساڵی رابردووی تێدا تۆماركراوه.
له ڤیدیۆكه‌دا، گۆی زه‌وی وه‌ك تابلۆیه‌كی هونه‌ریی ده‌بینرێت كه ره‌نگی زۆری تێدایه و له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزه‌كانی ساڵ زیاتر ره‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1997ـه‌وه تا مانگی ئه‌یلوولی 2017ـی له خۆگرتووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆڕانی وه‌رزه‌كان دواكه‌وتنی تێدایه، وه‌ك وه‌رزی به‌هار كه هه‌ندێك جار زووتر دێت و وه‌رزی پاییزیش له نیمچه گۆی باكووری زه‌وی ماوه‌یه‌كی زۆرتر ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر لوتكه سه‌هۆڵبه‌نده‌كانی جه‌مسه‌ری باكوور و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر جه‌مسه‌ری باشووری تێدایه.