فەلاح مستەفا: ھەڵوێستی ئەرێنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بەرز دەنرخێنین
"هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ کوردستان لە قازانجی هەموو لایەکە"
K24 - واشنتن
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، لەدوایین سەردانیدا بۆ واشنتن وەڵام و ھەڵوێستی ئەرێنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بەرز دەنرخێنی و دەڵێت، ھاوپەیمانێتی ئەمەریکا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراقدا لەقازانجی ھەموو لایەنەکاندایە.