پۆلیسی دهۆك: گەنجێک له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه كوژرا
"تاوانباره‌كه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی داوه"
K24 - دهۆك:
کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو گەنجێک 32 ساڵ به‌ناوی "نزار عیسا"، کە خەڵکی ناوچەی کاشێی شاری دھۆکە، لەلایەن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه كوژرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، گه‌نجه كوژراوه‌كه قه‌رزی له‌لای تۆمه‌تباره‌كه هه‌بووه، دوای كوشتنی هاوڕێكه‌شی، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئۆتۆمبێلی كوژراوه‌كه ده‌باته نزیك شارۆچكه‌ی فه‌یدیێ و جێی ده‌هێڵێت.
رائید ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوه‌بەراتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، بە کوردستان 24ی راگەیاند، لە ئێستادا "تاوانبارەکە" دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
به گوێره‌ی گوته‌ی رائید هێمن سلێمان، مەبەستی ئەنجامدانی ئەو کارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کوژراوەکە پارەی لای تاوانبارەکە بووە و داوای قەرزەکەی خوی لێ کردبووە، به فه‌رمانی دادوه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.