موسه‌ننا ئه‌مین: بەبێ درووستکردنی کیانێکی سەربەخۆ بۆ کورد رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سه‌قامگیر نابێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: هەوڵەکانی عێراق بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان هیچ کاریگەرییه‌كی نابێت

K24 - هه‌ولێر:

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق لە ئیستەنبوڵەوە بە کوردستان24 ی راگەیاند: "بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد و دروستکردنی کیانێکی سەربەخۆ بۆ کورد، ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نایەتەدی".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: "چارەسەری کێشەکانی کورد بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی گەلی کورد مەحاڵە چارەسەر بکرێت".

هه‌روه‌ها گووتی: "هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان هیچ کاریگەری لەسەر دۆزی رەوای گەلی کوردستان نابێت".

Fly Erbil Advertisment