بارزانی و مه‌عسوم ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆك كۆماری عێراق له هه‌رێمی كوردستانه

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/11/2017 له پیرمام، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌ته‌وه و پرسی ناكۆكیی و گرژییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌عسوم له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبۆته‌وه، له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.