بەھرۆز گەڵاڵی: پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و توركیا ئاسایی دەبێتەوە

"وەك نوێنەری یەكێتی ناگەڕێمەوە توركیا"

K24 - سلێمانی

بەھرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە توركیا، لەبارەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی ھەولێرو ئەنقەرە بە كوردستان24 گوت: "پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا ئاسایی دەبنەوە، لەو بڕوایەدام نووسینگەكانی ھەرێمی كوردستان لە توركیا بكرێنەوە، بەڵام من تەنھا ئەوەندە دەگەڕێمەوە توركیا تا یەكێتی نوێنەرێكی دیكە بۆ نووسینگەی توركیا دەست نیشان دەكات و دەور و تەسلیم دەكەم، ئەگەرنا وەك نوێنەری یەكێتی جارێكی دیكە لە توركیا كارناكەم".

بەھرۆز گەڵاڵی گوتیشی: "ئەگەر بەراورد بكەین ئێستا لەگەڵ مانگێك پێش ئێستا پەیوەندییەكانی ھەرێم و توركیا بەرەو باشتر دەچێت، لەو بڕوایەدام لە ماوەی داھاتوو پەیوەندییەكان باشتریش دەبن".

Fly Erbil Advertisment