تویته‌كانی تره‌مپ بۆ سی ئای ئه‌ی ده‌بێته خێر
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا: به‌و هۆیه‌وه تێده‌گه‌ین له جیهاندا چی رووده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CIA) پێیوایه "شێوازی په‌یڕه‌وكراو لای سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له داڕشتنی تویته‌كانی تویته‌ردا، یارمه‌تی هه‌واڵگریی ئه‌مریكای داوه تا زانیاری زۆر كۆبكاته‌وه".
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " The Hill"ـی ئه‌مریكی له زاری مایك پۆمپیۆ، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "تویته‌كانی تره‌مپ، ده‌رفه‌تێكی نایابی بۆ هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا ره‌خساندووه تا تێبگات له ته‌واوی جیهاندا چی رووده‌دات".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "دوژمنه‌كانمان به شیوازێك وه‌ڵامی ئه‌و تویتانه‌ی سه‌رۆك ده‌ده‌نه‌وه، هاوكاری ئێمه ده‌كات تا ئه‌و لێدوانانه ببیستین و كاردانه‌وه‌كانی جیهان له‌سه‌ری بزانین".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی له پێگه‌ی تویته‌ردا زۆر چالاكه، پیشتریش گوتبووی: "به‌بێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌مده‌توانی له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم. تویته‌ر یارمه‌تیداوم تا بۆچوونه‌كانم راسته‌وخۆ بگه‌یه‌نمه هاووڵاتیان و راسته‌وخۆش میدیاكان وه‌ك هه‌واڵ بڵاویبكه‌نه‌وه".